ئینتەرمیلان و ئیریکسن بە تەواوی رێکەوتن



رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ هەینی بڵاویانکردەوە، ئیریکسنی دانیمارکی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی تۆتنهام، بە تەواوی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان رێکەوتووەو ئەو یاریزانە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو دەبێتە  یاریزانی ئەو یانە ئیتاڵیە.
ئیریکسنی تەمەن ٢٧ ساڵ، لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، بەڵام ئەو دەیەوێت پێش ئەو کاتە یانەکەی جێبهێڵێت.

بە قسەی رۆژنامەکان ئەو یاریزانە بە بڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ٥ ملیۆن یۆرۆی تری گۆڕانکاری دەچێتە ئینتەرمیلان.
ئیریکسن کە خەڵکی وڵاتی دانیمارکە، لە ساڵی ٢٠١٣وە بۆ یانەی تۆتنهام یاری دەکات  کە ئەوکاتە نرخەکەی ١٣.٥ ملیۆن یۆرۆ بوو.

یانەی ئینتەرمیلان تا ئێستا هەریەکە لە مۆسیس و ئاشلی یۆنگی بۆ ریزەکانی گواستوەتەوە.



PM:10:16:24/01/2020