ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان ڕاگەیەندرا

ژمارەی قوربانیانی ئەمشەوی بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان ڕاگەیەندرا، کە بەهۆیەوە چوار کەس بوونە قوربانی.

 

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند" بەهۆی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان چوار کەس گیانیان لەدەستداوە".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمشەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلەی ڕێختەر لە ئامەدو مێردین ڕوویدا و لە ڕۆژئاوای کوردستانیش بوومەلەرزەکە هەستی پێکرا.

 

قوڵایی بوومەلەرزەکە ١٠ کیلۆمەتر بووە و سەنتەرەکەیشی شاری سیڤریجە بووە لە باکووری کوردستان. 


 


 



PM:10:39:24/01/2020