" سبەینێ لەسنووری پەروەردەی سلێمانی دەوام ئاساییە "

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی سەبارەت بە پشووی سبەینێ ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێت" سبەینێ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی دەوام ئاساییە".

 

بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند" لەبەرئەوەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی كەش و هەوا ئاساییە بۆیە سبەینێ شەممە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لەسنووری پەروەردەی سلێمانی دەوام ئاساییە و پشووی فەڕمی نییە".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندوبوو" کە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە سەرپشكن، لە ئەگەری ناجێگیریی باری كەشوهەوادا، دەوامی ڕۆژی شەممە بكەنە پشوو".



PM:11:20:24/01/2020