لایەنگرانی سەدر خێمەکانیان لە گۆڕەپانی تەحریر و ناوچەکانی تری باشوری عێراق ھەڵگرت

لایەنگرانی موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر بە فەرمانی ڕابەرەکەیان خێمەکانیان لە گۆڕپانی تەحریر و گۆڕپانەکانی دیکەی مانگرتووان  لە ناوچەکانی باشوری عێراق ھەڵگرت.

سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی ئاگادار بە "سپی" راگەیاند" کە تائێستا ھۆکاری کشانەوەی لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە خۆپیشاندانەکانی مەیدانی تەحریر نەزانراوە".

 

ئەو ھەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ئەمرۆ لە بەغدا لایەنگرانی سەدر خۆپیشاندانێکی گەورەیان دژی مانەوەی ئەمەریکا لە عێراق سازکرد.



AM:12:25:25/01/2020