وێنە.. شاژنی سلێمانی بۆ جاری دووەم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنایەوە

خانمە مۆدێلی سلێمانی، شێنێ هۆشیار لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکدا پۆستێکی لەسەر خۆشەویستەکەی نوسیوە.

 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات، شێنێ هۆشیار کە ناسراوە بە شاژنی سلێمانی ڕایگەیاند" بڵێی بۆتۆ دەبم تا ئاسمان دەچم، تا ئەو ڕۆژەی هەبم بۆتۆ ئەژیم خودایە ژینم بۆ ئەو، پێکەنینم بۆ ئەو هێزو تینم بۆ ئەو، بێ ئەو نەژیم".

 

شێنێ بە بڵاوکردنەوەی ئەم نووسینەی وادەری دەخات کە دووبارە بۆ جاری دووەم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەم بابەتە نەداوە.

 

شێنێ هۆشیار ئیسماعیل تەمەنی 24 ساڵە و لەشاری سلێمانی لەدایك بووەو دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانە، لە ئێستادا سەرقاڵی كاری مۆدێلیسە دەكات، كە بەهۆی جوانییەكەیەوە لەلایەن هەوادارانییەوە بە شاژنی سلێمانی ناوبانگی دەركردووە.




AM:01:30:25/01/2020