سووپای عێراق بەناوی پاراستنەوە لە بەسەرە سەرکووتی خۆپیشاندەران دەکەن

شەوی رابردوو لەچەند شوێنی عێراق هێرشکرایە سەر خۆپیشاندەران، یەکێک لەو شوێنانە مەیدانی خۆپیشاندانەکانی شاری بەسرەبوو کە سووپای عێراق بەناوی پاراستن و نەهشتنی تێکدەرانەوە پەلاماری خۆپیشاندرانیان دا.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەسرە، فەریق روکن قاسم نزال بە ئاشکرا رایگەیاند کە هێزەکانیان بەشێوەیەکی بەفراوان دابەزیوونەتە مەیدانی خۆپیشاندانەکان بە مەبەستی پاراستن و رێگانەدان بەتێکدەر لە ریزەکانیانداو مانەوەی خۆپیشاندەران لەو شوێنانەی بۆیان دانراوەو بڵاوەنەبوونەوەیان بۆ شوێنە گشتیەکان.

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە چەندانجار بە خۆپیشاندەرانیان راگەیاندووە کە بڵاوە نەکەن بۆ شوێنە گشتیەکان و لەو شوێنانە خۆپیشاندان نەکەن، چونکە دەکرێنە ئامانج.
هەروەها شەوی رابردوو لە بەغدا چێشتخانەی تورکی کە بینایەکی بەرزەو سومبلی خۆپیشاندەرانی بەغدایە گڕی تێبەردرا.

هەموو ئەوانە روودەدات کە دوێنێ هەینی ٢٤ی کانوونی دووەم رەوتی سەدر هەموو خێمەکانی خۆیان لەناو خۆپیشاندەراندا کشاندەوە، بەبێ ئەوەی هۆکەی زانرابێت.

 


AM:09:19:25/01/2020