خانمە گۆرانیبێژی لاو بانە شێروان چەند وێنەیەکی خۆی بلآودەکاتەوەو بە ستایڵی جیاواز جیاوازەوە دەردەکەوێت.
بڵاوکردنەوەی ئەم وێنە نوێیانە، دوای ئەوە دێت کە ئەو هونەرمەندە لاوە ماوەیەک لەمەوبەر بەبێ زانیانی هۆکەی بڵاوکردنەوەی ئەو گۆرانییە نوێیەی راگرت کە بەناوی " شێتم "ەوە بە نیاز بوو لە رۆژانی داهاتوودا بڵاویبکاتەوە.
لەو ساتەشدا لە روونکردنەوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام، وتی "ببوورن لێرهوه پێتان دهڵێم گۆرانیی (شێتم) بڵاو ناكهمهوه تاوهكوو كاتێكى دیكه".
هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد کە به گۆرانیی زۆرتر و خۆشتر بهردهوامم، چاوهڕێ بن بهم زوانه".
بانە شێروان دانیشتوی سلێمانییه و تەمەنى ١٧ ساڵە و له ڕێگهى بهرنامهى (كورد ئایدڵ)هوه ناوبانگى هونهرى پهیدا كرد و چەند کلیپێکى بڵاوکردەوەتەوە نوێترینشیان گۆڕانى "بۆچى" بوو کە لە مانگى رابردوو بڵاویکردەوە.