ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە

ژمارەی قوربانیانی شەوی ڕابردووی بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان بۆ ٢٢ کەس بەرزبۆوە.

 

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد" بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردووی باکووری کوردستان تا ئیستا نزیکەی ٢٢ كەس گیانیان لەدەستداوە، کە ١٨ کەسیان لە پارێزگای خارپێت و چواری دیکەشیان لە مالاتیا بوون، هەزارو ٣٣٠ کەس برینداربوون و چەندین خانوو و باڵەخانە رووخاون".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ هەینى، ٢٤ كانوونى دووەمى ٢٠٢٠  بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە بە قوڵای ١٠ کیلۆمەتر لە باکووری کوردستان روویدا، ناوەندی بوومەلەرزەکە شاری خارپێت بوو، بەهۆی بەهێزییەکەیەوە لە شارەكانی (دیاربەكر، ماردین، ئامەد، عەنتاب، جزیرە، شارەکانى رۆژئاواى کوردستان، هەولێر، دهۆک) هەستیپێکراوە.




PM:01:06:25/01/2020