" ئەمەریکا دەیەوێت ٢٠٠٠ سەربازی لە هەرێمی کوردستان جێگیر بکات "

رۆژنامەی شەرق ئەوسەتی سعودی ناسراو ئاشکرای دەکات، کە گفتوگۆ لە نێوان بەرپرسای ئەمەریکاو هەرێمدا کراوە کە چەند بنکەیەکی سەربازی لەهەرێم دروستبکرێت و ژمارەی سەربازەکانی ئەمەریکا لە هەرێم بەرزبکرێتەوە بۆ ٢٠٠٠ سەرباز.


رۆژنامەکە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردۆتەوە کە بەرپرسانی ئەمەریکا چەند پێشنیارێکیان بۆ مانەوەی هێزەکانیان لەناوچەکە لەبەردەستدایە، لەوانە هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ بەغدا دەبێت لایەنی ئابوریش بگرێتە خۆی، هەروەها رۆڵی هاوپەیمانی ناتۆ لەشەڕی داعشدا زیادبکرێت لە عێراقدا".


بەپێی رۆژنامەکە گفتوگۆکان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمدا لەسەر چەند پێشنیارێک دەوەستێت لەوانە چەند بنکەیەکی سەربازی لە نزیک سلێمانی و باشووی هەولێر و هەڵەبجە دابمەرێنرێت و، لە ٥٠٠ سەربازەوە تا ٢٠٠٠ هەزار سەرباز بگرێتە خۆی، ئەمە جگە لەو ٥٠٠٠ هەزار سەربازەی لە عێرقدا هەیە".

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە هاوینی پار ٢٠١٩ لە کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە باکوری سوریا و هێشتنەوەی تەنها ٥٠٠ سەرباز لەوێ، زۆریان پاشەکشەیان کرد بۆ هەرێمی کوردستان.

 


PM:01:08:25/01/2020