لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغداو شارەکانی باشووری عێراق گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، کە بەهۆیەوە بەشێک لە بانکی رافیدەین سووتا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە بەشێک لە بانکی رافیدەین سووتا و هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە گۆڕەپانی وەسبە، هەروەها بەشێک لە خێوەتەکانی گۆڕەپانی خەلانی سووتان.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆى هەوڵى بەردەوامى بەرپرسانى عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندان ٦٠٠ کەس کوژراون و هەزارانى دیکەش برینداربوون.