بەوێنە.. هەیفا وەهبی وێنەیەکی دەگمەنی لە دوو کاتی جیاوازدا بڵاو دەبێتەوە

گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراوی عەرەبی هەیفا وەهبی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا وێنەیەکی لە دووکاتی جیاوازدا بڵاو دەبێتەوە.

 

ئەستێرە هەیفا وەهبی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا وێنەیەکی لە دووکاتی جیاوازدا بڵاودەبێتەوە، لە یەکێک لە وێنەکاندا بەبێ ماکیاژ دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بەجوانییەکەی دەردەبڕن.

 

هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٨ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی. 

 

ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە. 

 

 




PM:05:13:25/01/2020