لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبایی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ بەستنی تۆڕی زیرەك لە گەڕەكی (كانی كوردە) دەستپێدەكات و جەختیشدەكاتەوە، كە كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە نابێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کارەبایی سلێمانی دەڵێت" ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (کانی کوردە) ئەو ماڵانەی دەکەونە سەر فیدەری (۱٤٥) سبەینێ یەکشە‌ممه (۲٦/۱/۲٠۲٠ ) تۆڕی زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".
ڕاشیگەیاندووە" له كاتژمێر ( 8 ی به‌یانی بۆ 4 ئێوارە) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".
دەشڵێت" لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە، داواكاریشین كه هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه بچێت و دڵنیاشین كه هاوكار ده‌بن".