ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماری ٣ مانگی ڕابردووی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی عێراقی ئاشکراکرد و دەڵێت" ٦٦٩کەس کوژراون و ٢٥ هەزار کەسیش برینداربوونە، هاوکات هێزە ئەمنییەکانیش لە هەوڵدانە بۆ چۆڵکردنی تەحریر لە خۆپیشاندەران".
ئەمڕۆ شەممە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماری سێ مانگی ڕابردووی لە عێراق ئاشکراکرد و ڕایگەیاند" بەهۆی بەکارهێنانی هێز لە دژی خۆپیشاندەران، لە مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو تا ئێستا ٦٦٩ کەس کوژراون و نزیکەی ٢٥ هەزار کەسیش برینداربوونە".
بەپێی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئەشکەنجەدان و دەستگیرکردن لە عێراق بەردەوامیان هەیە.
له‌لایه‌كى تره‌وه، میدیاكانى عێراق بڵاویانكرده‌وه، له خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆدا به‌هۆى به‌كارهێنانى چه‌ك و بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ سێ خۆپیشانده‌ر كوژران و چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات له پارێزگاى زیقاریش گرژى و ئاڵۆزى له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان دروستبو به‌هۆیه‌وه سێ خۆپیشانده‌رى تركوژران، گرژی و روبه‌روبونه‌وه‌ی نێوان هێزه ئه‌منیه‌كانی پارێزگای زیقاڕو خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامه، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه‌و ژماره‌یه‌ك پۆلیسی دیكه‌ش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه برینداربون.
حکومەتی عێراق بۆ کەمکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان لە هەوڵدایە گۆڕەپانی تەحریر بە هێزی ئەمنی گەمارۆ بدات و لەمبارەشەوە هێزێکی زۆری ئەمنی ڕەوانەی شوێنەکە کردووە، ئەمەش ئەگەری پێکدادانی توندتر لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە ئارادایە.