هێزێکی ئەمەریکی بەرچاو گەیشتە کەرکوک

هێزێکی گەورەی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتۆتە ناو شاری کەرکوک.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە " سپی " راگەیاند " شەو ٢٤ ی کانوونی دووەم هێزێکی ئەمەریکی بەرچاو لە هەرێمەوە بەڕێکەوتن بۆ کەرکوک  و ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە لە سەربازگەی K1  جێگیربووبن.

 

بەپێی زانیاریەکانی دەست " سپی " کەوتووە ژمارەی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان کە فرە چەشن بوون زیاتر لە ٢٠ بارهەڵگرو زرێرپۆش بوون.

 

ئەو ‌هێزانە لە کاتێکدا دەگەنە شاری کەرکوک کە مانگی رابردوو یەو سەربازگەیەی کە هێزەکانی ئەمەریکای تیا جێگیرەو بە ناسراوە K1 لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە رووبەڕوی هێرشی مووشەکی بووەو، لە ئەنجامدا گرێبەستێکی ئەمەریکی کوژراو ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ترامپ و ئیدارەی ئەمەریکی بڕیاری پاکتاوکردنی قاسمی سلێمانی بدەن.

 

سەرەتای ئەم مانگەیش دوای پاکتاوکردنی مەهدی موهەندیس و قاسمی سلێمانی، پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا کە ئەمەریکا لە عێراق هێزەکانی بکشێنێتەوە.



PM:10:41:25/01/2020