هەواڵ عوسمان خانمە ئەکتەری ناسراوی کورد و هاوسەری پشتیوان بەدەوی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە ژیانی نوێی هاوسەری ئەو خانمە دەکەن.
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پەیجی " کوردیش کافێ " لە تۆڕی کۆمەڵایتی ئینستاگرام، هەواڵ عوسمان ئەو زانیاریانە رەتدەکاتەوەو لە قسەکانیدا دەست بۆ وێنەیەکی هاوسەری کۆچکردووی پشتیوان بەدەوی رادەکێشێت و دەڵێت " دوای ئەو ژیانی هاوسەری پێکناهێنمەوە".
هەروەها دەشڵێت " نازانم ئەوانە کێن ئەو قسانە دەکەن، ئەوانە نەیاری من و دوژمنی منن".
هەواڵ عوسمان دوو ساڵ لەمەوبەر هاسەرە گەنجەکەی پشتیوان بەدەوی کە هونەرمەندێکی دیاری کوردستان بوو کۆچی دوایی کرد.
ھەواڵ عوسمان، خوشكی هونەرمەند بەیان عوسمانە و زیاتر بە كارەكتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەریی دەركردووە، ھاوسەری كۆچكردوو (پشتیوان بەدەوی)ی ھونەرمەندبوو.