ئیدارەى دەربەندیخان شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

ئیدارەى قەزاى دەربەندیخان رایدەگەیەنێت" بەهۆى هەبونى مەترسى شۆڕتى کارەبا تونێلى دەربەندیخان بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک دەدەخرێت".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیداره‌ی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ئاماژەی بەوەکردووە" لەسەر داوای فەرمانگەی کارەبای دەربەندیخانئەمڕۆ ڕۆژی ( یەک شەممە ) ڕێکەوتی ( ۲٦ / ۱ / ۲۰۲۰ ) کاتژمێر ( ۱۰ ) دەی سەرلەبەیانی تونێڵی دەربەندیخان دادەخرێت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی نادیار بەهۆی بوونی شۆرتی کارەباو بونی مەترسی لەسەر ئۆتۆمبێل".

 

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە  بارهەڵگر لە هەردوو دیوی تونێڵ ڕادەگیرێ و بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک هاتن لە سلێمانیەوە لەسەر بەنداوی دەربەندیخان دەبێت و ڕۆیشتنیش بۆ سلێمانی لەسەر شاخی بەرانان دەبێ. 

 
 



AM:10:31:26/01/2020