ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەکانى تورکیا چەند ناوچەیەکى سنوورى دینارتەیان لە ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرد و ئەوەش ترسی لای هاونیشتمانییانی ئەو ناوچانە دروستکردووە.
بەپێی زانیارییەکان، كاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بۆردومانی فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا بۆ سهر گوندهكانی (سهرانی و بابۆڵا و بیركورێ) دهستپێكرد.
تا ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردومانەی فڕۆکەکانی تورکیا ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ترسی لای هاونیشتمانییانی ئەو ناوچانە دروستکردووە.
ماوە ماوە فڕۆکەکانی تورکیا ناوچە سنورییەکانی باشوری کوردستان "بە بیانوی بوونی پەکەکە" بۆردومان دەکەن و جگە لە گەیاندنی زیانی مادی بەو گوندانە هەندێک جار زیانی گیانیشی لێ دەکەوێتەوە.