هەرچەندە لە دوا بەرنامەی "تاوتوێ"ی کەناڵی NRT مەلا هەڵۆ حەمەرەشید دەربارەی هێرشکردنە سەر ژنان و پیاوان وتی" ئەو هێرشە من نەمکردووەو ئەدمینی پەیجەکەم کردوویەتی"، بەڵام ئەرشیفی ئەم مەلایە بەدەر نییە لەم هێرشانە بۆ سەر ژنان و لە ڤیدیۆیەکی تردا دەڵێت" ئەو ژنانەی بۆن لە خۆیان دەدەن و بەڕووتی دەچنە دەرەوە زانین" ( بەزاراوە میلیەکە واتە " گاندەرن".
لە ڤیدیۆیەکی مەلا هەڵۆ حەمە رەشیددا کە پێدەچێت کۆنتربێت لەدوا ڤیدیۆی کە مشتومڕێکی زۆری لە نێو میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کۆمەڵگادا لێکەوتەوە، دەڵێت" ئەو ژنانەی بۆن لە خۆیان دەدەن بەو جلە رووتانەوە کە ئەوان لەبەری دەکەن بچێتە دەرەوە و جا خووشکتە، دایکتە، خێزانتە، بوکتە: زانیە، زانیە:زانیە".( واتە بەزمانە میلیەکەی گاندەرە).
رۆژی ٢١ی کانوونی دووم مەلا هەڵۆ حەمە رەشید لە ئەکاوتنتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی: "ئەزانن گەواد کێیە؟!"، هەر خۆی وەڵام دەداتەوەو دەڵێت " گەواد ئەو کەسەیە کە ڕێگە ئەیات کە کچەکەی، یان ژنەکەی بە سفوری لەماڵ بچێتە دەرەوە و بەلاشیەوە ئاساییە!".
دواتر لە کەناڵی لە چاوپێکەوتنێک لە بەرنامەی تاوتوێ، وتی " من ئەو کارەم نەکردووە، ئەدمینەکەم کردوویەتی ".
ساڵی پاریش بەهەمان شێوە هێڕشی کردە سەر گۆرانییەکی کوردی کچە گۆرانیبێژی لاو ماریا هەورامی و دواتر داوای لێبوردنی لەو هونەرمەندە کرد.