وێنە.. پەرواز حسین بە جلی کوردیەوە دەردەکەوێت

خانمە ئەستێرەی کوردی خوولی پێشووتری عەرەب ئایدل، پەرواز حسین باس لە جوانی بەرگی کوردە دەکات و وێنەیەکی خۆشی بە جلی کوردیەوە بڵاودەکاتەوە.

پەرواز حسین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە بە جلی کوردیەوەو ئەمەش بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

 
پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایك بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) كردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووكچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە كێبەركیی عەرەب ئایدڵدا وەك كجە گۆرانیبێژێكی كورد ناوبانگێكی باشی دەركرد.

 

 


PM:03:46:26/01/2020