وێنە.. هاوەڵی دووەمی شاجوان، چەینج کەلەر پۆستێک بۆ خۆشەویستەکەی دەنووسێت



هاوەڵی شاجوانی دووەم، میریان کە بە "چەینج کەلەر" ناسراوە، پۆستێک دەکات کە هێما بۆ ئەوە دەکات کە بۆ خۆشەویستەکەی نووسیووە، بەبێ دیاریکردنی ناوەکەی.


 میریان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی خۆی، پۆستێکی نووسیووە و دەڵێت" چاوەکانت چارەنووسی منن.. ھیچ کەس لە چارەنووسی خۆی ڕاناکات".


میریان کە بە "چێنچ کەلەر" ناسراوە لەدایکبوی ساڵی 1992، خەڵکی شاری سلێمانییە و ئەندازیارە، لە ٢٠ کانوونی دووەمی  2018 لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان توانی نازناوی هاوەڵی دوەمی شاجوان بەدەست بهێنێت.
 
 


PM:06:10:26/01/2020