ڤیدیۆ:ئینتەرمیلان بەردەوامە لە دەستدانی خاڵەکانی


یانەی ئینتەرمیلان بەردەوامە لە دەستدانی خاڵەکانی و ئەمڕۆش توانی دوو خاڵی تر لە دەست بدات و لە پێشەنگی ریزبەندی دووربکەوێتەوە.
یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی کالیاری کردو دوای ٩٠ خولەک یاریکردن یاریەکەی ١-١ بە کۆتا هێناو لە کۆتایی یاریەکەش هێرشبەرەکەی لاوتارۆ مارتینێزی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
گۆڵی یانەی ئینتەرمیلان یاریزان" لاوتارۆ مارتینێز لە خولەکی ٢٩ تۆماری کردو گۆڵی یەکسانبوونەوەی کالیاری ناینگۆلان لە خولەکی ٧٨ تۆماری کرد.
ئینتەرمیلان ٤٨ خاڵی هەیەو دووەمی ریزبەندییەو یۆڤانتۆس بە ٥١ خاڵ یەکەمەو یاریەک کەمتریشی ئەنجامداوە.




PM:06:43:26/01/2020