ڤیدیۆ.. یەکێک لە سەرکردەکانی خۆپیشاندەران پەیامێک ئاراستەی خۆپیشاندەرانی عێراق دەکات

دوای چوار مانگ لە خۆپیشاندان لە بەغداو باشووری عێراق، وردە وردە خۆپیشاندەران بەرەو رێکخراوەیی دەڕۆن و سەرکردەکانیان دەردەکەون، یەکێک لەو سەرکردانە د. عەلا کامل جەبار رەکابییە کە پەیامێک ئاراستەی خۆپیشاندەران دەکات و داوا دەکات لە بەسەرەوە بە پێی بکەونە رێ بۆ بەغدا.

لەو پەیامە ڤیدیۆیەدا د. عەلا ئەلرەکابی داوا لە خۆپیشاندەران دەکات بە رێپیوانی ملیۆن بە پێ لەبەسرەوە بۆ شارەکانی  تری باشووری عێراق و دواتر بۆ بەغدا بەڕێبکەون.

ئەو سەرکردەیەی خۆپیشاندەران دەڵێت" تا دەگەینە بەغدا نزیکەی ٢٠ رۆژی دەوێت، ئەوەش دەرفەرتێکی باشە کە سەرۆکایەتی عێراق و پەرلەمان سەرۆک وەزیرانێکی بێ لایەن و وەزارەتی بێ لایەن دابنێن".

رەکابی دەشڵێت" لەگەڵ گەیشتنمان بە بەغدا چواردەوری هەموو ناوچەی سەوز دەگرین".

ئەو سەرکردەیەکی خۆپیشاندانەکە داوا فەرماندەی هێزە سەربازیەکان دەکات کە خۆپیشاندەران بپارێزێت، هاوکات جەخت لەسەر رێبازی مەدەنی و ئاشتیانە دەکاتەوە لە خۆپیشاندەران و داوایان لێدەکات دووربکەونە لە تۆڵە سەندنەوە.

رەکابی پزیشکی دەرمانسازیەو باوکیشی پزیشکێکی ناسراو بووەو لە ئەسڵدا خەڵکی گوندێکی نزیک ناسریەیە. بەیەکێک لەسەرکردەکانی خۆپیشاندانەکان دادەنرێت و پلانی گرتنی رێگا ستراتیژیەکانی نێوان شارەکان بیرۆکەی ئەوەن.

 


PM:06:50:26/01/2020