ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٦ ی کانوونی دووەم بەڕێوەبەری خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان ٢١ مناڵی داعشیان لە کەمپەکانی هٶڵەوە ناردەوە بۆ ولآتەکانیان کە ٢ مناڵیان فەرەنسی بوون.
بەڕێوەبەری کەمپی " هۆل " لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند " ئەمڕۆ ٢١ی مناڵی چەکدارانی داعش کە هەندێکیان باوک دایکیان کوژراون لە کەمپ هۆلەوە رەوانەی وڵاتەکانیان کرانەوە، کە دوو مناڵی فەرەنسی و مناڵەکانی تر رووسی و داغستانی و میسری لەنێوانیاندا بوون".
ژمارەیەک مناڵی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی و ئاسیاوی کە باوک و دایکیان لە شەڕی داعش لە سوریا کوژراون، ئێستا لە کەمپی " هۆل "ن لە رۆژئاوای کوردستان.
هەندێک لەو وڵاتانە بەتایبەتی ئەورپیەکان ئامادەنین هاونیشتمانییەکانی خۆیان وەربگرنەوە.
لە کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان ٦٨ هەزار ماڵ و مناڵی چەکدارانی داعش لە ژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتدان، جگە لە زیاتر لە ١٠ هەزار چەکداری داعش کە دیلن لەژێر دەستی ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان.