ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی تری بەفر بارین ڕوو لە هەرێم دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، رۆژی هەینی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەکانی ناوچەی دهۆک هەیە و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.