لە بارەی گرانبوونی نرخی غازی ماڵان ڕوونکردنەوە دەدرێت

قایمقامیەتیی سلێمانی رایگەیاند" هیچ گرفتێکی کەمیی و بەرزبونەوەی نرخی غازی ماڵان بونی نییە و هەر سەرپێچییەکیش هەبێت هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندییمان پێوە بکەن".

 

ئەمرۆ یەکشەممە لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتیی سلێمانی رایگەیاندوە" بە وردیی چاودێریی بازاڕ دەکەن و هەر فرۆشیارێک یان هەر کارگەیەک نرخ بەرزبکاتەوە ئەوا سزا دەدرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" نرخی بتڵێک غازی ماڵان، هەر وەک جاران حەوت هەزار پێنج سەد دینارە".

 

قائیمقامییەتی سلێمانی راشیگەیاند" بەهۆی شاردنەوە و نەفرۆشتنی غازی ماڵان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتیی شارەکە، بە هاوکاریی ئاسایشی ئابووریی، لە ناو بازاڕی گەڕەکی سەرچنار دوکانی غاز فرۆشێکیان داخستووە".

 

جەختیکردەوە: هاووڵاتیان لەکاتی بینینی هەر سەرپێچیەک، ئەوا پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیماقامیەتیی سلێمانییەوە بکەن.

 

 
 


PM:08:52:26/01/2020