لە دهۆک پێنج کەس بە تۆمەتی قومارکردن دەستگیرکران

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند" لە سنووری پارێزگای دهۆک پێنج کەس بەتۆمەتی قومارکردن دەستگیرکراون".

 

ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دھۆک له‌ هەژماری تایبەتی خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی  فه‌یسبووك بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت" لە هەڵمەتێکی هێزەئەمنییەکاندا پێنچ کەس لەسەر قومارکردن لە کێڵگەیەکدا دەستگیرکراون".

 

هێمن سلێمان نووسیویەتی" سەرجەم تۆمەتبارەکان لە کێڵگەیەک لە نێوان گوندی بێسرێ - باجلوریی سنووری پارێزگای دهۆک دەستگیرکراون و، بەپێی ماددەی 386 لە یاسای سزادانی عێراقی رەوانەی لای دادوەر کراون بۆ لێکۆڵینەوە".



AM:12:12:27/01/2020