ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید پێشەنگی لە بەرشەلۆنە وەرگرت


یانەی ریاڵ مەدرید توانی بە بردنەوەیەکی گرنگ پێشەنگی لە یانەی بەرشەلۆنە وەربگرێتەوەو  بردنەوەیەکی نوێ بەدەست بهێنێت.
ریاڵ مەدرید لە گەڕی ٢١ی خولەکە، بووە  میوانی یانەی بەلەد وەلیدو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ١-٠ لێ بباتەوە.
گۆڵەکەش ناچۆ لە خولەکی ٧٨ تۆماری کرد.
بەم سەرکەوتنە خاڵەکانی ریاڵ مەدرید لە پێشەنگ بووە ٤٦ خاڵ و ٣ خاڵ لە پێش یانەی بەرشەلۆنەی دووەمەوە دێت، ئەمەش پاش دۆڕانی ئەو یانەیە بە یانەی ڤالنسیا.



AM:12:59:27/01/2020