ئەمەریکا هەڕەشە لە عێراق و میلیشیا شیعەکان دەکات و دەڵێت" تا ئێستا ١٤ جار مووشەک بارانکراوین لە عێراق و وەڵاممان دەبێت".
شەوی رابردوو جارێکی تر مووشەک بارانی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کرایەوەو چوار مووشەکی ئاراستەکراو مووشەکێک لە ناو باڵویزخانە کەوتەوە، ئەمەش ئەمەریکا توورە کردووە، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له حكومه‌تی عێراقی كردووه به‌ڵێنه‌كانیان ببه‌نه‌سه‌ر بۆ پاراستنی بنكه‌و شوێنه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ر هێرشێك.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به تەلەفزیۆنی سكای نیوزی راگه‌یاند " لە چوار مانگدا زیاتر له ١٤ جار له لایه‌ن ئێران و میلیشیاكانیانه‌وه له عێراق، هێرشی جۆراوجۆر كراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان و، هێڕشمان دەبێت ".
هەروەها ئەو بەرپرسە وتیشی "ئێستاش دۆخی ئه‌منی عێراق ناجێگیره‌و گروپه چه‌كداراكان كه ئێران پاڵپشتی ده‌كه‌ن بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان".
میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن، به‌هۆی موشه‌كبارانكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و ده‌وروبه‌ری له به‌غدا، ژماره‌یه‌ك كه‌س بریندار بوون، بۆیه ئه‌مڕۆ به هه‌لیكۆپته‌ر باڵێۆزخانه‌كه چۆڵكراوه.