سبەینێ شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت " سبەینێ شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات".

 

دیاری حوسێن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ئاشكراكردووە، ئەو شاندە بۆ چارەكردنی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان دەچنە بەغداو لەگەڵ حكومەتی عێراق گفتوگۆ دەكەن، چونكە دۆخی ئەو ناوچانە زۆر خراپە و تەعریب بەردەوامە.

دەشڵێت" ستەمێكی زۆر لە كورد دەكرێت، هەروەها بە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعشیشەوە، دۆخی ئەمنی زۆر تێكچووە، دەبێت هەردو حكومەتی هەرێم و بەغدا چارەیەك بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە".

لەبارەی  ئەندامانی شاندەكەش ئاماژەی بەوە كردووە، هەمان شاندی پێشووی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، لە چەند ئەندامێك پێك هاتووە، لەوانە د. ئومێد سەباح و خالید شوانی و چەند ئەندامێكی دیكە، سەردانی بەغدا دەكەن بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان لەگەڵ حكوومەتی عێراق بكەن.

 


PM:01:48:27/01/2020