٦٣ هاوڵاتی عێراقی تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون

 

٦٣ هاوڵاتی عێراقی کە لە چین بوون تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون، ئێستا حکومەتی عێراق نازانێت چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بکات.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق لە بەغدادەوە بە "سپی" ڕاگەیاند" کە ٦٣ هاوڵاتی عێراقی کە لە وڵاتی چین بوون کە کۆرۆنای تیا بڵاوکراوەتەوە تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون".

 

سەرچاوەکە وتیشی" حکومەتی عێراق لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوەو لەسەر ئاستی وەزارەتی تەندروستی کۆبوونەوەیان کردووە، بەڵام نەگەیشتوونەتە هیچ بڕیارێک".

 

نەخۆشی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ لەچین دەرکەوتووە، بەپێی میدیا فەڕمییەکان تا ئەمڕۆ ٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٨٠٠ کەس زیاتر توش بوون وە بەچەندین وڵاتدا بڵاو بۆتەوە لەوانە فەڕەنسا، ئەمریکا، کەنەدا، چەند وڵاتێکی تر. 

 

 



PM:02:36:27/01/2020