عەلاوی نەفرەت لە دەسەڵادارانی عێراق دەكات

سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق رەخنەی توند ئاراستەی بەرپرسانی عیراق دەكات و دەڵێت" نەفرەت لە دەسەڵاتێك ناتوانێت گەلەكەی بپارێزێت".

 

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتیمانی لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند" نەفرەت لە دەسەڵاتێك ناتوانێت گەلەكەی بپارێزێت، ئایا بیرتان چوویەوە كاتێ ئۆپۆزسیۆنی سەدام".

 

عەلاوی ڕاشیگەیاند" توندوتیژی دەبێتە هۆی كاردانەوەی توندتر، ئایا بەردەوام دەبن لە كوشتنی ٣٩ ملیۆن كەسی عێراقی".

 

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ ژمارەیەك كەسی نەناسراو چوونە سەر خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی وەسبە لەئەنجامدا ژمارەیەك خۆپیشاندەر كرانە قوربانی.

 

محەمەد تۆفیق عەلاوی یەكێكە لە سیاسەتمەدارە دیارەكانی عێراق و لە ئەیلوی ٢٠١٤دا بوو بە سەرۆك وەزیران، بەڵام ماوەی كەمتر لە ساڵێك لە پۆستەكەیدا مایەوە، عەلاوی لەساڵی ٢٠٠٧ وەزیری پەیوەندییەکان بووە لە حکومەتەکەی نوری مالیکی، هاوکات لە رۆژی ٦ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ سوێندی یاسایی وەكو ئەندامی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق خواردوە.

 

هاوکات بە پاساوی ئەوەی پەرلەمان ئەركی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەجێ نەگەیاند، ڕۆژی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەیاد عەللاوی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەندامێتی پەرلەمان پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کردو دەستیلەکارکێشایەوە. 

 


PM:04:11:27/01/2020