رۆژئاوای كوردستان ئۆپەراسیۆنەكان دژ بە داعش دەستپێكردەوە

ئەمەریكا و هەسەدە، ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە داعش لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێدەكەنەوە و بڕیارە هەفتانە چوار ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدرێت.

 

ئەمڕۆ ٢٧ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٠ كێنێس مەكێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە داعش كردۆتەوە و هەفتەی سێ بۆ چوار ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن".

 

مەكێنزی دەشڵێت" سەرەڕای ئەوەی لە ٣ی ئەم مانگەوە بەهۆی ئەو هێرشانەی كە دەكرانە سەر بنكە سەربازییەكانمان لە عیراق، ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە داعشمان راگرتبوو، بەڵام لە رۆژئاوای كوردستان و لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستمان بە ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە داعش كردۆتەوە".

 

ئەمە لەكاتێكدایە كە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە داعشی لە عیراق راگرتووە.

 



PM:04:55:27/01/2020