بومەلەرزەیەکی بەهێز لەئێران ڕوویدا

بوومەلەرزەیەكی بەهێز  لە باشوری ئێران ڕوویدا، تائێستا حکومەتی ئێران زیانەکانی ئاشکرا نەکردووە.

 

بەپێی هەواڵێكی تەلەفزیۆنی فەرمی حكومەتی ئێران، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی ٥.١ پلەی ڕێختەر لەقوڵایی ١٠کم  شاری شیرازی باشوری خۆرئاوای ئێران ڕوویدا.

 

حکومەتی ئێران زیانەکانی بوومەلەرزەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام مانگی سوری ئێرانی ڕایگەیەیاندووە" کە تیمەکانی فریاکەوتن گەشتوونەتە ناوچەکە".

 

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیای دا، كە بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای ئیدارەی باری نائاسایی و كارەساتە سروشتییەكان لە توركیا، لە كاتژمێر ١:١٥ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٣.٢ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر، ناوچەی (ئیكۆرت)ی پایتەختی هەژاند. 



PM:06:26:27/01/2020