خانمە فاسیۆنی ناسراو یارجان بە ناڕاستەوخۆ لەگەڵ بیرکردنەوەی مەلا مەزهەرە لەسەر فرەژنی و پشتگیری دەکات.
لە کۆمێنتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، یارجان دەڵێت" پێویست بەم کەلەبچە و شتە ناکات، بەجدی ئەوە بێ ڕێزییە بەرامبەری، کێ پێی خۆش نییە با گوێی لێنەگرێ".
هەروەها نووسیوویەتی" کێ حەز ناکا ژنی دوھەم و سێھەم و چوارەمی هەبێ، ئەم نەھاتووە بە زۆر بیاندات بە شوو ئەم خەڵکەش سەیرن بەخوا".
شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.