پۆلیسی گەرمیان: مێرمنداڵێك بەهۆی دەرنەچوونی لە خوێندن بەفیشەک خۆی کوشت

پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای ده‌كات كه‌ مێرمنداڵێك به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له‌ خوێندن كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لەگەڕەکی جوتیارانی قەزای کەلار مێردمنداڵێک بەناوی (نالی والی حەمەساڵح ) لەدایکبووی 2005 لەماڵی خۆیان فیشەک بەخۆیەوە دەنێ و لەئەنجامدا گیان لەدەست دەدات".

 
وتەبێژەکەی پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگەیاند" بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەپۆلی حەوتە و بەهۆی دەرنەچونی لەخوێندن خۆی خۆی کوشتووە".

دەشڵێت" لەئێستادا بەمەبەستی تۆێکاری تەرمەکەی هێنراوەتە پزیشکی دادوەری کەلارو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو".



AM:11:13:28/01/2020