وێنەیەکی بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی دەبێتە بابەتی گەرمی تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان

چەند رۆژێکە وێنەیەکی دەستلەملانی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کە لەدوا کۆنگرەی داڤۆس لە سویسرا گیراوە، دەبێتە بابەتی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 

لەو وێنەیەدا نێچیرڤان بارزانی باوەشی کردووە بە ملی بەرهەم ساڵح و، وێنەکە زۆر دۆستانە دەردەکەوێت، هەرچەندە مێژووی سیاسی نێوان ئەم دوو کەسایەتییە لەگەڵ هەبوونی پەیوەندیەکی باشدا، بەلآم کەم نین ئەو ساتانەی کە پەیوەندیان خراپ و پڕ لە ناکۆکی بووە.

 

لە مێژووی سیاسی نوێیاندا ئەو دوو کەسایەتییە لەهەندێ حاڵەتدا وەک کێبەرکار دەرکەوتوون، هەمیشە ئەو دوانە وەک ئەلتەناتیڤی یەکتر دەرکەوتوون لەوەرگرتنی پۆستە حکومیەکاندا لەسەر ئاستی هەرێم.

ساڵی پار  لەو دەمەمدا کە یەکێتی بەرهەم ساڵحی پێشنیار کرد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، پارتی وەفدێکی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بەهەموو دەسەلآتەکانیەوە ناردە بەغدا بۆ ئەوەی ڕێگابگرێت لەبەرهەم ساڵح ئەو پۆستە وەربگرێت و، لەبری ئەو د.فواد حسێن دابنرێت کە کاندیدی مەسعود بارزانی بوو، بەلآم نێچیرڤان بارزانی لەم کارەدا سەرنەکەوت.

 

لەگەڵ دەستپێکردنی قەیران خۆپیشاندانەکان لەبەغداو شارەکانی باشووری عێراق، تا رادەیەک پەیوەندی نێوان نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح بەرەو باشی رۆشتووە، لە بەستنی کۆنگرەی یەکێتیشدا لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٩ ئەو یەکەم سەرکردەی پارتی بوو کە پیرۆزبایی بەناوی سەرۆکی هەرێمەوە لە یەکێتی کرد، کە تا ئێستا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی پیرۆزبایی بۆ یەکێتی نەناردووە.

 



PM:02:15:28/01/2020