بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری ئیزمیری هەژاند
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك کە گوڕەکەی ٥،١ پلە بەوو بە به پێوه‌ری رێخته‌ر شاری ئیزمیر و ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری هه‌ژاند.
میدیاكانی توركیا هێشتا وردەکاریان لەسەر بوومەلەرزەکە بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام له شاری ئیسته‌نبوڵ و یۆنانیش هه‌ستی پێ كراوه.
دوایین ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی باكوری كوردستان كه رۆژی هه‌نیی رابردوو به گوڕی 6.8 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر روویدا، گه‌یشته 41 كه‌س و بەسەدان خانوو رووخاون و سەدانی تریش زەرەریان پێگەیووەو ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە ژێر خێمەدا دەژین بەم وەرزی زستانە.
PM:02:53:28/01/2020