دادگای سلێمانی دوا بڕیاری لەسەر کەیسی ئامانج بابانی و لانە محەمەد دەرکرد



پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی بڕیاری داخستنی دۆسیەی كەیسی ئامانج بابانی و لانە محەمەد داوە داوەو ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ئەو رووداوە "خۆكوژی بووەو ئامانج بابانی خۆی كوشتووە".


سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ ٢٨ ی کانوونی دووەم  لەفەیسبووكی خۆی نووسراوێكی بڵاوكردۆتەوە " رۆژی 18ی مانگی رابردوو بنكەی پۆلیسی بۆ بۆ (دادوەری لێكۆڵینەوەی سلێمانی 2)ی ناردووە و بەپێی نووسینەكەی سۆران عومەریش دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی بڕیاری داخستنی دۆسیەكەی داوە".


لەو نوسراوەدا کە پەرلەمانتارەکە بڵاویکردۆتەوە " لەبەر رەوتی لێكۆڵینەوە و بەپێی بەدواداچوونی ئەم دادگایە بۆ رووداوەكە و سەرنجدان لەراپۆرتی توێكاری پزیشكی كۆچكردووان و سەرجەم راپۆرتەكانی نووسینكەی بەڵگە و تاوان، وەرگرتنی وتەی شایەت و سەرجەم وتەكانی داواكاران بەمافی كەسی كۆچكردووانە و سەرنجدان لەسەرجەم گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەركەوت كە تۆمەتباری ئەم كەیسە (ئامانج محەمەد نوری)یە وە ناوبراو بەو پێیە تۆمەتبارە بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادان وە تۆمەتباری ناوبراویش لەو رووداوەدا خۆی كوشتووە، بۆیە بڕیارماندا بەداخستنی كێشەكە بەشێوەیەكی كۆتایی پاڵپشت بەئەحكامی ماددەی (300)".

 

 دەقی بڕیاری دادگا لەکەیسی ئامانج محمد نوری و لانە محمد صاڵح و ھامنۆی کوڕیان.

 

 


PM:06:39:28/01/2020