لەكەرتی غەزەی فەلەستین خۆپیشاندان دژی پلانی سەدەی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل دەستی پێكرد و بزوتنەوەی حەماسیش پلانەكە رەتدەكاتەوە.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، فه‌له‌ستینییه‌كان له‌كه‌رتی غه‌زه له دژی پلانی ئاشتی، ده‌ستیان به خۆپیشاندان و تایه سووتاندن كردووه.
هاوكات ئوسامە حەمدان، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند" ئەوان رێككەوتنەكەی ئەمریكا و ئیسرائیل رەتدەكەنەوە، کە ئیسرائیل دەیەوێت تەواوی كەرتی رۆژئاوا داگیر بكات و بیخاتە سەر خاكەكەی خۆی".
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمشەو لەلایەن دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و بەئامادەبوونی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكی ئیسرائیل، گرێبەستی سەدەی ناسراو بە (پلانی ئاشتی) بۆ چارەسەری كێشەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل راگەیاند، بەمەبەستی هێنانەكایەی ئاشتی لەناوچەكەدا.
ده‌رباره‌ی فه‌له‌ستینییه‌كانیش، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند" كه گه‌لی فه‌له‌ستین شایه‌نی ژیانێكی باشترن و نابێت چیتر دۆخی ئه‌و وڵاته بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و تیرۆر قۆرغ بكرێت".