ڤیدیۆ:هازارد بەشداری لە راهێنان بە تۆپ کردەوە



ئەمڕۆ سێشەممە ئیدن هازاردی بەلجیکی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید چەند مەشقێکی سووکی بە تۆپ کردەوەو نزیکە لە گەڕانەوە.
هازارد پاش ئەوەی لە یاری پاریس سانجێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەکان توشی پێکان بوو، تا ئێستا نەگەڕاوەتەوەو ئامانجی ئەوەیە بۆ یاری مانچستەرسیتی لە مانگی داهاتوو بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی ئەو  یاریزانە ٣٠ رۆژی لە پێشە تا  یانەکەی دژی مان سیتی یاری بکاتەوە، بەڵام پێش ئەو بەروارە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن و یاریگاکان.
هازارد لە یانەی چێڵسیەوە بە ١٠٠ ملیۆن پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە.




PM:11:16:28/01/2020