راپەڕین .. بەهۆی کوژرانی گەنجێکەوە شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروستبووە

لەسنوری ئیدارەی راپەرین، لە بێتواتەی دۆڵی خۆشناوەتی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبووەو هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کوژرانی کوڕی فەرماندەیەکی پێشمەرگە.


بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٩ی کانوونی دووەم لە گوندی بێتواتەی سەنتەری ناحیەی سەروچاوە بەهۆی سەرهەڵدانەوەی کۆنە کێشەیەکەوە، شوانێک کوژراوەو  بەو هۆیەشەوە شەڕێکی قورس کە چەکی کلاشنکۆفی تێدا بەکار هاتووە دەستی پێکردووە و درێژەی هەیە.

 
ئەو گەنجە کوژراوە کە تەمەنی ٣٠ ی ساڵە کوڕی فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی سەر بەیەکێتی نیشتمانی کوردستانەو پلەی لیوایە.

 
لەو شەڕەدا کە تا ئێستا بەردەوامە و ناوبژیوانێکیش بریندارە.

 
هێزێکی زۆری پۆلیس و ئاسایش چوونەتە ناحیەی سەروچاوە و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی شەڕەکە دەدەن.




AM:11:57:29/01/2020