مێرد منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ، لە ناحیەی ژاراوەی سەر بەقەزای پشدەر بە چەکی ئێم فۆڕ خۆی کوشت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکردووە" پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی مێردمنداڵێك به‌ناوی ( س . ع . س ) ته‌مه‌ن 16 ساڵ، پیشه‌ی قوتابی، دانیشتووی ناحیه‌ی ژاراوه سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه به‌چه‌كی جۆری (ئیم فۆڕ) لە ماڵی خۆیاندا خۆی كوشتووه و شوێنه‌واری 3 گولـلـه به سه‌ریه‌وه هه‌بووه، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه".
پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت" دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی به‌ڵگه‌و تاوانی پشده‌ر چونه‌ته‌سه‌ر شوێنی مەبەست و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر چه‌كی به‌كارهاتوو، تائێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه نه‌زانراوه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".