هێرشکرایەوە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی سعودیە

کۆمپانیای نەوتی سعودی "ئارامکۆ" و دوو فڕۆکەخانە و بنکەیەکی سەربازی لە سعودیە بۆردومانکرا. 

 

ئەمڕۆ چوار شەممە، هێزە چەكدارەكانی سەر بە حوسییەكان لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاندووە" وەك وەڵامێك بۆ هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانی عەرەبی بەسەركردایەتی سعودیە، هێزە مووشەكی و فڕۆكە بێفڕۆكەوانییەكانیان ئۆپەراسیۆنی جۆرییان ئەنجامداوە".

 

دەشڵێن" كه‌ چه‌ند ئامانجێكی هه‌ستیار له‌ دامه‌زراوه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتیی ئارامۆ له‌ ناوچه‌ی جازان و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها و جازان و بنكه‌ی سه‌ربازیی خه‌میس مشیت له‌ قووڵایی سعودیه‌ به‌ مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان پێكراون".

 

تا ئێستا دامەزراوەی ئارامکۆ و بەرپرسانی سعودییە هیج ڕونکردنەوە و بەیاننامەیەکیان سەبارەت هێرشی حوسییەکان بڵاونەکردۆتەوە.

 
 



PM:06:15:29/01/2020