فڕۆکە جەنگیە F16 عێراق لە کارکەوتن

بەهۆی کشانەوەی پسپۆرە ئەمەریکیەکان لە بنکەی " بەلەد "ئاسمانی کە دەکەوێتە باکوری بەغدا، فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق کە بە F16 ناسراون و لە ئەمەریکای کڕیووە، لە کاروەستان.

 
رۆژنامەی " شەرق ئەوسەت" ی سعودی لەزار سەرچاوەیەکی سەربازیەوە بە ئاژانسی ئەڵمانی راگەیاندووە" دوای کشانەوەی پسپۆرە ئەمریکیەکان و گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی تر لەلایەن ئەمەریکاوە، ئەو فڕۆکانەی عێراق هەڵنەساون و چالاکیەکانیان دژی داعش راوەستاوە".

 
بەپێی ئەو گرێبەستەی عێراق لەگەڵ ئەمەریکا هەیەتی، کارکردنی فڕۆکەکان دەبێت بەهۆی پسپۆرو تەکنیکیە ئەمەریکیەکانەوە بێت، ئەمە جگە لە چاککردن و ئاراستەکردنی فڕۆکەکان، ئەوە لە کاتێکدایە کە فڕۆکەوانەکان عێراقین و لەئەمەریکا خووکی فێربوونیان بینیووە.


نزیکەی ٦٠٠ پسپۆر و تەکنیکی ئەمەریکی دوای هەڵکشانی هەڕەشەکان بۆسەر ئەو ‌هێزانەو توندبوونەوەی ناکۆکی نێوان ئەمەریکاو ئێران، گواسترانەوە بۆ شوێنێکی تر.

 
عێراق ٣٦ فڕۆکەی هەیە کە بەپێی گرێبەستێک کە لەساڵی ٢٠٠٨دا کراوە بەچەندجارێک  لەئەمەریکای کڕیووە.

 


PM:08:43:29/01/2020