وەزارەتی دارایی گۆڕانکاری لە پۆستێکدا دەکات

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریکاری دیاریکرد و گۆرانکاری لە پۆستی بەرێوەبەری گشتیی ژمێرکاریدا کرد.

 

 
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێم  لە راگەیەندراوێکدا هاتووه ": ئەمرۆ چوارشەممە 20ی كانوونی دووه‌می 2020، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لە مەراسیمێكدا رابەر سدیق- ی وەك بریكاری وەزارت و هەروەها (مریه‌م عوسمان باپیر)ـی وەك بەڕێوەبەری گشتی ژمێركاری (بەوەكالەت) ناساند".

 


هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە" وەزیری دارایی و ئابووری جەختی لە پرۆسەی بەردەوامی چاكسازیی بە تایبەتیش لەسەر بابەتی نەهێشتنی رۆتین و بەهێزكردنی شەفافیەت له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا كردوەته‌وه"‌.

 


رابەر سدیق، سەرەرای پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی بە وەکالەت، هاوکات بەرێوەبەری گشتیی ژمێرکاریش بوو له‌و وه‌زاره‌ته‌.

 


PM:10:52:29/01/2020