بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ پەرلەمانی كوردستان شایستە داراییەكانی جوتیارانی كوردستان تاوتوێ بکات و كۆتاییش بە خولی پاییزەی خۆی بهێنێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بەمجۆرەی خوارەوە دەبێت:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
دووه‌م: قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (ئاشنا عه‌بدوڵا قادر) له لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت به‌پێی حوكمی مادده‌ی ٢٨ له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
سێیه‌م: راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به‌پێی برگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی ١٨ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.