دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە سەرۆک کۆماری عێراق موڵەتی بە لایەنە سیاسییەکان دا بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هاوکات هەردوو کوتلەی هاوپەیمانی سائیرون و فه‌تح كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیان یەکلاکردەوە، بەڵام خۆپیشاندەران ڕەتیدەکەنەوە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، هاوپەیمانی سائیرون و فەتح بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدرو هادی عامری ڕێککەوتوون لەسەر کاندیدکردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵام خۆپیشاندەران ڕەتیدەکەنەوە.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنی د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له نامه‌یه‌كدا بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان رایگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان تاوه‌كو رۆژی شه‌ممه كاندیدێكی هاوبه‌ش كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی گه‌ل و زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان بێت دیارینهكهن، ئه‌ركی ده‌ستوری خۆم بۆ راسپاردنی كه‌سێك كه زۆرترین كۆده‌نگی له‌سه‌ر بێت به‌كارده‌هێنم".
هەروەها لە کۆتایی مانگی یانزەوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران دەستی لەکارکێشاوەتەوە بەڵام تا ئێستا لایەنەکان لەسەر کەسێک بۆ پۆستەکە رێکنەکەوتوون، ئەو کەسانەشی ناویان دەهێنرێت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتدەکرێنەوە.