لەکۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ کانوونی دووەم بەڕێوەچوو چوار پۆستی ژوورەکان کە بەرپرسیان نەبوو لەلایەن جڤاتەوە پڕکرانەوە.
ئەو کەسانەی لە پۆستەکان دانران: ستەم کامیل، ژوری توێژینەوەی سیاسی، کاردۆ محەمەد، ژوری پەرلەمان، بەختیار عومەر، ژوری پەیوەندی سیاسی، دڵخواز کاکە ڕەش، ژوری کارگێڕی و دارایی.
ئەو بڕیارانە لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕاندا دران.