ئامارێکی نوێی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق ڕاگەیەندرا

لە راگەیەندراوێكدا نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریی دایە حكومەتی عیراق لەسەر دۆخی خۆپیشانەران و رایگەیاند" پێویستە چاكسازی بكرێت".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا نێردەیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ئاشکرایکردووە" لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانی بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق تا ئەمڕۆ 467 خۆپیشاندەر گیانیان لە دەستداوە و زیاتریش لە نۆ هەزار بریندار هەیە، ئەوەش جێی نیگەرانییە".

 

یۆنامی دەشڵێت" بە شێوەیەكی بەردەوام گوللـە لە دژی خۆپیشاندەران بەكار دەهێنرێت و كوشتنى بەرگریكارانی مافی مرۆڤ بەردەوامە".

 

هاوکات نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیانەکەدا داواش دەكات بەرپرسان مافی خۆپیشاندەران بپارێزن، ئەوانەشی بەرپرسن لە كوشتنی خۆپیشاندەران بدرێنە دادگا.

 

هەروەها نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەكەیدا سەرجەم ئەو پێشێلكاریانەی تۆمار كردووە كە بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامدراوە لە بەغداد و شارەكانی دیكەی باشووری عیراق، لە كوشتنی چالاكوانان و چەقۆ وەشاندن و ڕفاندن و ئاراستە كردنی گوللـە و بۆمب بەشێوەیەكی راستەوخۆ.

 
 


PM:09:32:30/01/2020