نوێنەری عەلی سیستانی رایگەیاند" سندووقەکانی دەنگدان باشترین بژاردەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دەبێت پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەت".
ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی وتاری هه‌ینیدا، مه‌هدی كه‌ربه‌لائی، نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌عێراق وتارێكی خوێنده‌وه‌و رایگه‌یاند" سیستانی ئیدانه‌ی توندوتیژی و هێرشكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رو هێزه ئه‌منیه‌كان و ناوه‌نده دیپلۆماسیه‌كان ده‌كات".
ئەوەشی خستەڕوو: سندووقەکانی دەنگدان باشترین بژاردەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دەبێت پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت.
وتیشی" به‌شێك له‌هێزه ئه‌منیه‌كان په‌نا بۆ كوشتنی خۆپیشانده‌ران ده‌به‌ن، له‌دژی هه‌مو هه‌وڵێكیش بۆ به‌زۆر كۆتاییپێهێنانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌وه‌ستینه‌وه، نابێت به‌هیچ جۆرێك چه‌ك به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێندرێت".
دەشڵێت" دەبێت بە زووترین کات هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت، بۆئەوەی گەل وتەی خۆی بڵێت، ئەرکی پەرلەمانی نوێیە چاکسازی جددی ئەنجامبدات".